بڕگەکانی دانیشتن
-
یەکەم: خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیاری یاسای چاودێری هەرزەکاران. (لیژنەی کار و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و خزمەتگوزاری گشتی فیدراڵی و لاوان و وەرزش و ڕۆشنبیری و گەشتیاری). (110 ماددە)جێبەجێکراو
-
دووەم: خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیاری یاسای یەکەمین هەموارکردنی یاسای پاراستنی مامۆستایان و وانەبێژان و سەرپەرشتیاران و ڕێنمایکارانی پەروەردەیی ژمارە (18)ی ساڵی 2018. (لیژنەی پەروەردە).جێبەجێکراو
کۆنووسی دانیشتن
ئەنجومەنی نوێنەران لە بەرواری (23/4/2026) بیست و یەکەمین دانیشتنی وەرزی یاسادانانی یەکەمی ساڵی یاسادانانی یەکەمی خولی هەڵبژاردنی شەشەمی بەست بە سەرۆکایەتی بەڕێز هیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەن، و دانیشتنەکە ئەمانەی لەخۆگرت:
_ بەڕێز هیبەت حەلبووسی دووبارە جەختیکردەوە لەسەر گرنگی پابەندبوونی فراکسیۆنی پەرلەمانی زۆرترین ژمارە بە ماوە دەستوورییەکە و خێراکردن لە ناوهێنانی ڕاسپێردراو بە پێکهێنانی حکومەت و ناردنی بۆ سەرۆک کۆمار، و داوای کرد کە پێویستە ڕاسپێردراوەکە بەرنامە حکومییەکەی بنێرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خوێندنەوەی لەلایەن خاتوو و بەڕێزان ئەندامانەوە.
_ درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ماوەی یەک مانگ بۆ تەواوکردنی ئەرکە دەستووری و یاسادانان و چاودێرییەکانی ئەنجومەن.
_ خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیاری یاسای چاودێری هەرزەکاران کە لەلایەن لیژنەکانی مافی مرۆڤ و ژنان، و کۆچ و کۆچبەران و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، و یاساییەوە پێشکەشکراوە.
_ خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیاری یاسای یەکەمین هەموارکردنی یاسای پاراستنی مامۆستایان و وانەبێژان و سەرپەرشتیاران و ڕێنمایکارانی پەروەردەیی ژمارە 18ی ساڵی 2018 کە لەلایەن دوو لیژنەی پەروەردە و یاساییەوە پێشکەشکراوە.
پاشان بڕیاری هەڵگرتنی دانیشتنەکە درا.