216
ئامادەبوونی ڕاگەیەنراو لە کۆی 329 کورسی113
ئامادەنەبوون (دەرهێنراو)بڕگەکانی دانیشتن
-
یەکەم: سوێندخواردنی دەستووری لەلایەن هەندێک لە خاتوو و بەڕێزان پەرلەمانتاران.جێبەجێکراو
-
دووەم: دەنگدان لەسەر لیژنە هەمیشەییە پەرلەمانییەکانی ئەنجومەن.جێبەجێنەکراو
کۆنووسی دانیشتن
ئەنجومەنی نوێنەران لە بەرواری (9/2/2026) حەوتەمین دانیشتنی وەرزی یاسادانانی یەکەمی ساڵی یاسادانانی یەکەمی خولی هەڵبژاردنی شەشەمی بەست بە سەرۆکایەتی بەڕێز هیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەن و بە ئامادەبوونی (216) پەرلەمانتار، و دانیشتنەکە ئەمانەی لەخۆگرت:
_ جەختکردنەوەی بەڕێز سەرۆک لەسەر بەردەوامبوونی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەدواداچوونی ئەو ڕێوشوێنانەی لە میوانداریکردنی بەڕێزان سەرۆکی دەروازە سنوورییەکان و بەڕێوەبەرانی گومرگ و باجەوە دەرچوون، و ئاراستەکردنی نووسراو بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەم بارەیەوە، و زیادیکرد کە ئەنجومەنی نوێنەران چاوەڕێی ئەو ڕاسپاردانەیە کە حکومەت پێشکەشیان دەکات بۆ سەیرکردنیان.
_ سوێندخواردنی دەستووری بەڕێزان حەسەنەین خەفاجی و جەعفەر شوعەیل زامیلی و عەلی ئەنهێر بۆ وەرگرتنی ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەران.
_ دەنگدان لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانی کاتی بە سەرۆکایەتی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەن بۆ دەستپێکردن بە هەموارکردنی پەیڕەوی ناوخۆ تایبەت بە لیژنە هەمیشەییەکانی.