بڕگەکانی دانیشتن
-
یەکەم: سەیرکردنی ئەو تانانەی پێشکەشکراون دەربارەی دروستیی ئەندامێتی هەندێک لە پەرلەمانتاران.جێبەجێکراو
-
دووەم: خستنەڕووی بابەتێکی گشتی بۆ گفتوگۆ بە ئامادەبوونی وەزیری داد و بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری هەواڵگری و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی ئەو زیندانیانەی بۆ عێراق گوازراونەتەوە.جێبەجێکراو
کۆنووسی دانیشتن
ئەنجومەنی نوێنەران لە بەرواری (11/2/2026) هەشتەمین دانیشتنی وەرزی یاسادانانی یەکەمی ساڵی یاسادانانی یەکەمی خولی هەڵبژاردنی شەشەمی بەست بە سەرۆکایەتی بەڕێز هیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەن، و دانیشتنەکە ئەمانەی لەخۆگرت:
_ سوێندخواردنی دەستووری بەڕێز بەدر فەحل بۆ وەرگرتنی ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەران دوای دەنگدان لەسەر زیادکردنی بڕگەکە بۆ بەرنامەی کار.
_ دەنگدان لەسەر قەناعەتنەبوون بەو تانانەی پێشکەشکراون دەربارەی دروستیی ئەندامێتی خاتوو و بەڕێزان پەرلەمانتاران سیهام عەبدولمونعیم و زەینەب ئیسماعیل و عیماد یوخەنا و حەیدەر عەلی محەمەد.
_ بەخێرهاتنکردنی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەن بە ئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری داد خالید شوانی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی و بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری هەواڵگری و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتی ئەو زیندانیانەی بۆ عێراق گوازراونەتەوە.
پاشان بڕیاردرا دانیشتنەکە بۆ ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو هەڵبگیرێت.