دانیشتنی دووەم
ئەنجومەنی نوێنەران دووەم دانیشتنی خۆی لە یەکەم وەرزی تەشریعی، ساڵی یەکەمی تەشریعی، خولی شەشەمی هەڵبژاردن بە سەرۆکایەتی بەڕێز هەیبەت ئەلحەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەن، ئەمڕۆ دووشەممە ٥/١/٢٠٢٦ و بە ئامادەبوونی (٢٢٩) پەرلەمانتار ئەنجامدا. دانیشتنەکە ئەم خاڵانەی لەخۆگرتبوو:
لێژنە پەرلەمانییەکان: سەرۆک هەیبەت ئەلحەلبووسی جەختی کردەوە سەر گرنگی خێراکردن لە پێکهێنانی لێژنە پەرلەمانییەکان، و مۆڵەتی ٧ ڕۆژی بەخشی بە کوتلەکان بۆ پێشکەشکردنی پێشنیارەکانیان بۆ دابەشکردنی ئەندامان. هەروەها جەختی لە چالاککردنی لێژنەی ڕەفتاری پەرلەمانی کردەوە بۆ پاراستنی پێگەی چاودێری و تەشریعی ئەنجومەن.
کاتی دانیشتنەکان: سەرۆکی ئەنجومەن ئاماژەی بەوە کرد کە کاتی دەستپێکردنی دانیشتنەکان بە هەمیشەیی لە کاتژمێر ١١ی بەیانی جێگیر کراوە بە ڕێککەوتن لەگەڵ سەرۆک کوتلەکان.
کاندیدکردن بۆ سەرۆک کۆمار: سەرۆکی ئەنجومەن ئاماژەی بەوە کرد کە تا ئێستا ٤٤ داواکاری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار وەرگیراوە، و دەرگای کاندیدکردن لە کۆتایی دەوامی فەرمی ئەمڕۆ دووشەممە دادەخرێت.
میوانداری بەرپرسان: بەڕێز ئەلحەلبووسی ڕایگەیاند کە هەفتەی داهاتوو ئەنجومەن میوانداری بەرپرسانی دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی دەسپاکی، ئەنجومەنی ڕاژەی فیدراڵی، ئەنجومەنی پارێزگاکان، بانکی ناوەندی، سەرۆکی دامەزراوەی شەهیدان و سەرۆکی دەستەی خانەنشینی دەکات.