بڕگەکانی دانیشتن
-
یەکەم: خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای یەکەمین هەموارکردنی یاسای ماددە هۆشبەر و کاریگەرەکانی سەر مێشک ژمارە (50)ی ساڵی 2017. (لیژنەی تەندروستی و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، لیژنەی ئاسایش و بەرگری) (23 ماددە)جێبەجێکراو
-
دووەم: خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای ناوبژیوانی (تەحکیم). (لیژنەی یاسایی)، (47 ماددە).جێبەجێکراو
-
سێیەم: خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای پەیوەستبوونی عێراق بە ڕێککەوتننامەی چوارچێوەیی دامەزراندنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وزەی خۆر (ISA)ی ساڵی 2016. (لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە)، (2 ماددە).جێبەجێکراو
-
چوارەم: خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی کۆماری عێراق بۆ ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی چارەسەرکردن کە لە ناوبژیوانییەوە سەرچاوە دەگرن. (لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە)، (2 ماددە).جێبەجێکراو
-
پێنجەم: خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای چوارەمین هەموارکردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ کەرتی تایبەت و تێکەڵ ژمارە (20)ی ساڵی 1998 (لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدان، لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی) (7 ماددە).جێبەجێکراو
کۆنووسی دانیشتن
ئەنجومەنی نوێنەران لە بەرواری (24/8/2026) دوازدەیەمین دانیشتنی خۆی لە وەرزی یاسادانانی دووەمی ساڵی یاسادانانی یەکەمی خولی هەڵبژاردنی شەشەم بەڕێوەبرد، بە سەرۆکایەتی بەڕێز عەدنان فەیحان جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەن و بە ئامادەبوونی (183) ئەندام. دانیشتنەکە ئەمانەی لەخۆگرت:
- خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای یەکەمین هەموارکردنی یاسای ماددە هۆشبەر و کاریگەرەکانی سەر مێشک ژمارە (50)ی ساڵی 2017، پێشکەشکراو لەلایەن لیژنەی تەندروستی و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و لیژنەی ئاسایش و بەرگری.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز فەرهاد ئەمین ئەتروشی سەرۆکایەتی بەشێکی دانیشتنەکەی کرد
- خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای ناوبژیوانی (تەحکیم)، پێشکەشکراو لەلایەن لیژنەی یاسایی.
- خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای پەیوەستبوونی عێراق بە ڕێککەوتننامەی چوارچێوەیی دامەزراندنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وزەی خۆر (ISA)ی ساڵی 2016، پێشکەشکراو لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.
- خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی کۆماری عێراق بۆ ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی چارەسەرکردن کە لە ناوبژیوانییەوە سەرچاوە دەگرن، پێشکەشکراو لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.
- خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای چوارەمین هەموارکردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ کەرتی تایبەت و تێکەڵ ژمارە (20)ی ساڵی 1998، پێشکەشکراو لەلایەن لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدان و لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی.
- مداخەڵەکانی خانمان و بەڕێزان ئەندامان جەختیان لەسەر بابەتی پێشکەشکردن بۆ سندوقی نیشتەجێکردن بۆ وەرگرتنی قەرزی دروستکردنی خانووی نیشتەجێبوون کردەوە و پێداگری لەسەر پێویستی ئاسانکردنی ڕێکارەکان و چارەسەرکردنی میکانیزمی پێشکەشکردن بەپێی یاسای سندوقی نیشتەجێکردن بۆ دادپەروەری لەگەڵ هاوڵاتی، سەرباری گرنگی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان لەلایەن ئەو بانکانەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی تێیاندا نیشتەجێکراوە لەگەڵ پێدانی مافی هەڵبژاردن لە نیشتەجێکردندا بۆ سوودوەرگرتنی باشتر، هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر هۆکارەکانی دواکەوتنی خەرجکردنی مووچە کە دەبێتە هۆی وەستانی ئابووری لە بازاڕی ناوخۆیی، لەگەڵ پێویستی ناردنی یاساکان لەلایەن حکومەتەوە بۆ خوێندنەوە و دەنگدان، سەرباری هەموارکردنی هەندێک یاسا.
- هەروەها ئاماژە بە دۆسیەی پلەی فەرمانبەری دەرچووانی کۆن و یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان و پلەبەندی پزیشکی و بەخشەرانی زەوی بۆ دروستکردنی قوتابخانە کرا، و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بەپێی یاسا تایبەتەکانیان، و دابینکردنی هەلی کار، و لەبەرچاوگرتنی پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ جوتیاران و کشتوکاڵکاران و وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ، و بەدواداچوونی تەواوکردنی پڕۆژە وەستاوەکان لە هەموو پارێزگاکان، و پێداگری لەسەر دۆسیەی وزەی کارەبا بۆ باشترکردنی کارایی و دابینکردنی بۆ هاوڵاتییان.
پاشان ئەنجومەن دانیشتنەکەی بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دواخست.