229
ئامادەبوونی ڕاگەیەنراو لە کۆی 329 کورسی100
ئامادەنەبوون (دەرهێنراو)بڕگەکانی دانیشتن
-
یەکەم: دەنگدان لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران.جێبەجێکراو
-
دووەم: پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی لیژنە پەرلەمانییەکان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن.جێبەجێکراو
-
سێیەم: گفتوگۆی گشتی.جێبەجێکراو
کۆنووسی دانیشتن
ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕێکەوتی (٥/١/٢٠٢٦) دووەم دانیشتنی خۆی لە یەکەم وەرزی تەشریعی، ساڵی یەکەمی تەشریعی، خولی شەشەمی هەڵبژاردن بە سەرۆکایەتی بەڕێز هەیبەت ئەلحەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەن و بە ئامادەبوونی (٢٢٩) پەرلەمانتار ئەنجامدا. دانیشتنەکە ئەم خاڵانەی لەخۆگرتبوو:
جەختکردنەوە لە پەیڕەوی ناوخۆ: سەرۆکی ئەنجومەن جەختی کردەوە لەسەر کارکردن بە بڕگەکانی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران، وەک پەیڕەوێکی کارا کە لە خولی پێشوودا دەنگی لەسەر دراوە.
پێکهێنانی لێژنە پەرلەمانییەکان: سەرۆک هەیبەت ئەلحەلبووسی جەختی کردەوە سەر گرنگی خێراکردن لە پێکهێنانی لێژنە پەرلەمانییەکان، و مۆڵەتی ٧ ڕۆژی بەخشی بە کوتلە پەرلەمانییەکان بۆ پێشکەشکردنی پێشنیارەکانیان سەبارەت بە دابەشکردنی ئەندامان بەسەر لێژنەکاندا بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ. هەروەها جەختی لە گرنگی چالاککردنی لێژنەی ڕەفتاری پەرلەمانی کردەوە بۆ پاراستنی پێگەی چاودێری و تەشریعی عێراق و ئەنجومەنی نوێنەران.
کاتی دانیشتنەکان: سەرۆکی ئەنجومەن ئاماژەی بەوە کرد کە کاتی دەستپێکردنی دانیشتنەکان بە هەمیشەیی لە کاتژمێر ١١ی بەیانی جێگیر کراوە بە ڕێککەوتن لەگەڵ سەرۆک کوتلەکان، جگە لە کارکردن بە ڕێنماییەکانی دیکە کە کارگێڕی دامەزراوەی تەشریعی بە باشترین شێوە بەهێز دەکەن.
کاروباری ڕێکخستن: ئەندامانی ئەنجومەن گفتوگۆیان کرد دەربارەی ئەو کاروبارە ڕێکخستنییانەی ئەنجومەن پەیڕەوی دەکات لە بەڕێوەبردنی دانیشتنەکان و لێژنەکان بۆ چارەسەرکردنی هەندێک لە ئاستەنگەکانی پێشوو، بە ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆڵی پەرلەمان لە چاودێری و تەشریعدا، لەگەڵ جەختکردنەوە لە پێدانی ئەولەویەت بە یاسا گرنگەکان.
کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار: سەرۆکی ئەنجومەن ئاماژەی بەوە کرد کە تا ئێستا ٤٤ داواکاری بۆ کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار وەرگیراوە، و درێژکردنەوەی کاتەکە بەهۆی پشووی سەری ساڵەوە بووە، ڕاشیگەیاند کە دەرگای کاندیدکردن ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ کۆتاییهاتنی دەوامی فەرمی دادەخرێت.
میوانداری بەرپرسان: بەڕێز ئەلحەلبووسی ئاماژەی بەوە کرد کە هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری بەرپرسانی دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی دەسپاکی، ئەنجومەنی ڕاژەی فیدراڵی، ئەنجومەنی پارێزگاکان، بانکی ناوەندی، سەرۆکی دامەزراوەی شەهیدان و سەرۆکی دەستەی خانەنشینی دەکات.
دواتر بڕیاردرا دانیشتنەکە کۆتایی پێ بهێنرێت.