226
ئامادەبوونی ڕاگەیەنراو لە کۆی 329 کورسی103
ئامادەنەبوون (دەرهێنراو)بڕگەکانی دانیشتن
-
• خستنەڕووی بابەتێکی گشتی بۆ گفتوگۆ لەسەر ئاستەنگە ئەمنی و سنوورییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری و وەزیری ناوخۆ و سەرۆکی ئەرکانی سوپا و سەرکردایەتییە ئەمنییەکان.جێبەجێنەکراو
کۆنووسی دانیشتن
ئەنجومەنی نوێنەران لە بەرواری (25/1/2026) شەشەمین دانیشتنی وەرزی یاسادانانی یەکەمی ساڵی یاسادانانی یەکەمی خولی هەڵبژاردنی شەشەمی بەست بە سەرۆکایەتی بەڕێز هیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەن و بە ئامادەبوونی (226) پەرلەمانتار، و دانیشتنەکە ئەمانەی لەخۆگرت:
_ سەرۆکی ئەنجومەن ڕایگەیاند کە دانیشتنی سێشەممەی داهاتوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاریکراوە.
_ سوێندخواردنی دەستووری خاتوو و بەڕێزان هیام عەببود و ڕەززاق موحەیبس و زیاد عەلی و عەبباس جەبر و محەمەد تەمیم و ئیبراهیم نامس و نەعیم عەبوودی بۆ وەرگرتنی ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەران.
_ دەنگدان لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانی کاتی بۆ بەدواداچوونی بابەتی دامەزراندنی دەرچووانی پیشە پزیشکییەکان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی.
_ سوێندخواردنی دەستووری بەڕێز سابت عەبباسی بۆ وەرگرتنی ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەران.
پاشان بڕیاری هەڵگرتنی دانیشتنەکە درا.