دانیشتنی هەژدەیەم
ئەنجومەنی نوێنەران هەژدەیەمین دانیشتنی خۆی لە وەرزی یاسادانانی دووەمی ساڵی یاسادانانی یەکەمی خولی هەڵبژاردنی شەشەم بەڕێوەدەبات، بە سەرۆکایەتی بەڕێز عەدنان فەیحان جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەن، ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/9/2026 بە ئامادەبوونی (174) نوێنەر. دانیشتنەکە ئەمانەی لەخۆگرت
- خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای یەکەمین هەموارکردنی یاسای ئاودێری ژمارە (83)ی ساڵی 2017، پێشکەشکراو لەلایەن لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و هۆڕەکان و ژینگە.
- خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای یەکەمین هەموارکردنی یاسای هاتوچۆ ژمارە (8)ی ساڵی 2019، پێشکەشکراو لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگری و لیژنەی دارایی.
- دواخستنی خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسای ڕێکخستنی کرێی خزمەتگوزارییەکان لە فەرمانگەکانی دەوڵەت کە بە شێوەی ناوەندی دارایی دەکرێن و گواستنەوەیان، پێشکەشکراو لەلایەن لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە و لیژنەی دارایی.